٢٧ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٤:١٥
ئێرنێست: ڕووسیا هۆی تەشەنە ی سەرپەڕ گری و زەبر و زەنگ لە سووریا

جاش ئێرنێست وتەبێژی کۆشکی سپی ئیدیعای کرد، کردەی رووسەکان لە سووریا ، توندڕەویی خوازی لەو وڵاتە پەرە پێ دەدات.

بە پێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی یانەی پەیامنێرانی لاوی سەداوسیما؛ وتەبێژی کۆشکی سپی لە پرێس کۆنفرانسی ڕۆژانەی خۆی، ئەو تۆمەت و بوختانانەی لەدژ ڕووسیا هاتەئاراوەو ئیدیعا کرا، کردەی ڕووسەکان لە سووریا ، توندڕەویی خوازی و توندوتیژی لەو وڵاتەدا پەرە پێ دەدات.

جاش ئێرنێست لەبارەی شکست هێنانی گەڵاڵەی ئاگربڕ لە سووریا کە ئەمریکاو ڕووسیا لەسەری ڕێککەوتبوونیش وتی: بڕیار نەبوو ئەمریکا بۆ جێگیرکرانی ئاشتی لە سووریا، هیچ ئیمتیازێک بدات.

ئێرنێست ئیدیعای کرد، ئەمریکا درێژە دەدات بە خەباتی بۆ لەناوبردنی داعش و هەروەها گشت گرووپە توندڕەوەکانی دیکە.

ئێرنێست هەروەها دانی بەوەدانا؛ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەبارەی بارودۆخی شاری حەڵەب، خەریکی ڕاوێژە لەگەڵ ڕاوێژکارانی سەربازی خۆیدا....

کۆتایی کورتە نامە/310